مافی کورد لە سووریا بە مەرسوومی کاتی ناپارێزرێت

ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕایگەیاند مافی کورد لە سووریا پێویستی بە گەرەنتی دەستووریی هەمیشەیی هەیە نەک بڕیاری کاتی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەریی خۆسەر لە یەکەم کاردانەوەیدا بەرامبەر مەرسوومەکەی ئەحمەد شەرع سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد، جەخت دەکاتەوە، مافە نەتەوەیی و دیموکراسییەکان بە "مەرسوومی کاتی" ناپارێزرێن، بەڵکوو دەبێت لە دەستوورێکی هەمیشەییدا بچەسپێنرێن کە گوزارشت لە ئیرادەی هەموو پێکهاتەکان بکات.

ئاماژە بەوە کراوە کە هیچ بڕیارێک نابێتە گەرەنتی ڕاستەقینە ئەگەر لە چوارچێوەی دەستورێکی گشتگیردا نەبێت کە دان بە مافی هەموواندا بنێت.

ئیدارەی خۆسەر لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: ''ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی نیشتمانی گشتگیر لەنێوان هەموو لایەنەکاندا و نووسینەوەی دەستورێکی دیموکراسی و لامەرکەزی، چارەسەری کێشەکان دەکات".

News ID 226749

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha