بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌بوو حوسێن حه‌میداوی ئه‌مینداری گشتی که‌تائیبی حزبوڵای عێراق ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له ململانێی نێوان به‌ره‌ی ڕاستی و ناڕاستیدا ده‌بینین، به‌ره‌ی حه‌قیقه‌ت به ڕوونی پێناسه کراوه و ناسنامه‌که‌ی ڕوونه، هه‌روه‌ک چۆن به‌ره‌ی درۆ به هه‌موو جیهان ناسراوه، هه‌روه‌ها ڕه‌فتاری تاوانکاری و نزیکبوونه‌وه‌ی دوژمنکارانه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لی ئازاد که خۆبه‌زلزانینی ئیمپریالیستی ڕه‌تکردنه‌وه ده‌ستنیشانکراوه، که‌س له سته‌م و نادادپه‌روه‌رییه‌که‌ی ڕزگاری نه‌بووه جگه له‌وانه‌ی که وه‌ک ئامرازێک بۆ گه‌یشتن به ئامانجه خراپ و شه‌یتانییه‌کانی هه‌ڵیانبژاردوه".
حه‌میداوی ئه‌مینداری گشتی که‌تائیبی حزبوڵای عێراق وتیشی: "به‌رپرسی به‌ره‌ی درۆ، ئاماده‌کارییه‌کانی بۆ به‌ئامانجگرتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وامه و ئه‌رکی یاسایی و ئه‌خلاقیش وا ده‌خوازێت که موجاهیده‌کان به هه‌موو توانایانه‌وه شانبه‌شانی گه‌لی ئێران بوه‌ستن، چوونکه به‌رگریکردن له پیرۆزی کۆماری ئیسلامی به‌رگریکردنه له به‌ها پیرۆزه‌کانی نه‌ته‌وه‌ک".
حه‌میداوی باسی له‌وه‌شکردوه: "ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ین و هه‌ڵوێستمان ڕوون ده‌بێت له به‌رگریکردن له خه‌ڵکی ئێران و به‌ها پیرۆزه‌کانی، بۆ دوژمنی ئه‌مریکاش هۆشداریده‌ده‌ین، شه‌ڕ له دژی ئێران یاریکردن نییه، به‌ڵکوو ئاگرێکه که کاتێک هه‌ڵگیرسا، ناکوژێته‌وه و باجێکی زۆر گه‌وره‌تر ده‌ده‌ن له‌وه‌ی که ئاغای تهماحکارهکهت له ڕووی ده‌ستکه‌وته‌وه ئاواته‌خوازه".
Your Comment