سوپاسالاری سووریا لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆ بوونەوە

یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازیی لە نوورەدین عەلی نەعسان، سوپاسالاری سووریا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی لە نوورەدین عەلی نەعسان، سوپاسالاری سووریا کرد.

سوپاسالاری سووریا بە بانگهێشتی سەلجووق بایراکتارئۆغڵو، سوپاسالاری تورکیا لە ئەنقەرەیە و لەم دیدارەدا بایراکتارئۆغڵوش ئامادە بوو.

بەگوێرەی میدیای تورکیا، مژاری گفتوگۆی بەرپرسانی تورکیا و سووریا، پرسی ئەمنییە کە لە سەرووی هەموویانەوە، چارەنووسی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یە.

ئەم دیدارە لەکاتێکدایە، رۆژی ۲۲-۱۲-۲۰۲۵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا بە یاوەریی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (MIT) لە سووریا چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ بەرپرسانی شام سازکرد.

News ID 226685

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha