بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕۆژنامەڤانیی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، دەقی داوای کشانەوەکەى بڵاو کردەوە وەک بەربژێری سەرکەوتووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە لیستى یەکێتى نیشتمانى کوردستان.
نوسینگەی راگەیاندنی رێبوار تەها رایگەیاند: رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و کاندیدی سەرکەوتووی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، بە رەسمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد بۆ دەستبەرداربوون لە کورسییەکەی لە ئەنجومەنی نوێنەران.
هاوكات بڕیارە هەڵۆ قادر وەک جێگرەوەی رێبوار تەها، لە یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سوێندی یاسایی بخوات و بە رەسمی ببێتە ئەندامی پەرلەمان.
Your Comment