بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ڕۆژی ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ لەو کۆبوونەوەیەدا: دەربارەی بەرنامەی کاری پێکەوەیی نێوانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٦ گفتوگۆیان کرد، دۆخی ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستانیان پێکەوە تاوتوێ کرد.
هەروەها وەزیری پێشمەرگە وتی "هیوادارین لە ساڵی نوێدا هاوکارییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان فراوانتربکرێت".
لای خۆیەوە کۆڵۆنێل پایلویک، بە گرنگیەوە باسی لە ئامادەسازییەکان کرد بۆ ساڵی نوێ هەروەها بەرنامەی کاری پێکەوەییی دووپاتکردەوە. بەڵێنی پشتیوانی و پاڵپشتی بەردەوامی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.
Your Comment