وەزارەتی پێشمەرگە، لە راگەیەندراوێکدا، بڵاویکردەوە: ''شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی ١٢ی ٢٠٢٥، میران بەکر عەبدولڕەحمان، کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە، تووشی ڕووداوێکی نەخوازراو بوو".
ئاماژەبەوەشکراوە، وەزارەتەکە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە بۆ بەدواداچوون و ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە.
لە کۆتایدا باسی لەوەشکردووە، بۆ ئاگاداری ڕای گشتی، ڕوونی دەکەینەوە کە بەڕێز میران بەکر ماوەی دوو ساڵە پۆستی سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی جێهێشتووە و ئێستا ئەو بەرپرسیاریەتیەی نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە، میران بەکر ئاشکرای کرد کە لەلایەن: "هێزێکی پاراستنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رفێندراوە و توورەکەی خراوەتەسەر و سووکایەتیان پێکراوە".
Your Comment