بەرهەم ساڵح: بۆ خۆم ڕۆژگارێک پەنابەر بووم و ڕەنجی ئاواربوون لە نزیکەوە دەناسم

به‌رهه‌م ساڵح له‌دوای هه‌ڵبژاردنی به‌ کۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له ‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند، مایه‌ی شانازیمه‌ که‌ وه‌ک کۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران (UNHCR) هه‌ڵبژێردرام.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح دوای ئه‌وه‌ی به‌کۆی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌ کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران هه‌ڵبژێردرا، له ‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند: "مایه‌ی شانازیمه‌ که‌ وه‌ک کۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران (UNHCR) هه‌ڵبژێردرام، بۆ خۆم ڕۆژگارێک په‌نابه‌ر بوم و باش ده‌زانم که‌ چۆن پارێزگاری و هاوکاری ده‌توانن ڕێڕه‌وه‌ی ژیان بگۆڕن، ئه‌م ئه‌زموونه‌م هه‌وێنی به‌رنامه‌ی سه‌رکردایه‌تیم ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسۆزی، پراگماتیزم و پابه‌ندبوون به‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌".

ناوبراو وتیشی: "له‌ پێشینه‌ی به‌رپرسیارێتیم، په‌نابه‌ران و ئه‌و که‌سانه‌ ده‌بن که‌ به‌ زۆر ئاواره‌ کراون؛ له‌ ڕێگه‌ی پاراستنی ماف و که‌رامه‌تیان و کارکردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌، تاوه‌کوو ئاواره‌بوون کاتی بێت، نه‌ک چاره‌نووسێکی هه‌میشه‌یی".

به‌رهه‌م ساڵح له ‌په‌یامه‌که‌یدا باسی له‌وه‌شکرد: "له‌ سه‌رده‌مێکدا که‌ ژماره‌ی ئاواره‌ بێئه‌ندازه‌یه‌ و فشارێکی زۆر له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی هاوکاری مرۆیی هه‌یه‌، جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی UNHCR پێویستی به‌ دووپاتکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری، کراوه‌یی و کارایی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارێتییه‌کی هاوبه‌شه‌، کۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و چاکسازییه‌ گرنگانه‌ی له‌ ساڵانی ڕابردودا ده‌ستیانپێکردوه‌ بۆ به‌هێزکردنی کاریگه‌رییه‌ مه‌یدانییه‌کان و به‌کارهێنانی دروستی سه‌رچاوه‌ داراییه‌کان، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام و هاوبه‌شه‌کانمان له‌ که‌رتی گشتی و تایبه‌ت و ڕێکخراوه‌ خێرخوازکاره‌کان و له‌م پێناوه‌شدا هاوکارده‌بم به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوکاری به‌وانه‌ی زۆرترین پێویستییان پێیه‌تی".

هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت: "سوپاسی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی و کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ده‌که‌م بۆ متمانه‌پێکردنیان، هه‌روه‌ها سوپاسی فیلیپۆ گراندی کۆمیساری باڵا ده‌که‌م بۆ سه‌رکردایه‌تی کاریگه‌ر و ماندونه‌ناس له‌م ماوه‌یه‌دا که‌ جیهان له‌به‌رده‌م کێشه‌ و گرفتی گه‌وره‌دا بو".

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "په‌رۆشم بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ کارمه‌نده‌ دڵسۆزه‌کانی UNHCR ده‌وڵه‌تان، هاوبه‌شه‌کان، وڵاتانی په‌ناگه‌ی په‌نابه‌ران، و له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ خودی په‌نابه‌ران، بۆ جێگیرکردنی پارێزگاری و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی، که‌ له‌گه‌ڵ هیوا و ئاسته‌نگه‌کانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م گونجاو  بێت".

News ID 226633

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha