بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەزن مشعان جبووری، لە نوێتری چاوپێکەوتنیدا، باسی لە پۆستی سەرۆک کۆمار کرد بە تایبەتی بابەتی کاندید بوونی بافڵ تاڵەبانی وتی: ''وەک قەیس خەزعەلی ئاماژەی پێکردووە، کاک بافڵ فول مواسەفاتە بەڵام عەرەبی نازانێت بۆیە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق نابێت".
ئەو بەرپرسە عێراقیە باسی لەوەکرد کە یەکێک لە سەرکردە کانی عێراق وتویەتی: ''بافڵ تاڵەبانی پێی وتووم من کوڕی جەلال تاڵەبانیم کێشەتان چییە''.
ئەویش لە وەڵامدا پێیوتووە: ''جەلال تاڵەبانی بە عێراقی قسەی دەکرد، عێراقییەکی پەتی تۆ ناتوانیت بە عەرەبی قسە بکەیت و کوردیەکەشت زۆرباش نییە".
لەبەرامبەر بافڵ تاڵەبانی وتویەتی: ''بە ئینگلیزی قسەدەکەم".
سەرکردەکەی عێراقیش وەک وەڵامێکی کۆتای پێیوتووە: ''بیهێنە پێش چاوی خۆت سەرۆکێکی عێراقی کوردی لە کۆمکاری عەرەبی بە زمانی ئینگلیزی وتار بدات قورسە".
Your Comment