بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له هه‌ولێر به‌شداریی ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی کونسوڵگه‌ریی گشتیی ئه‌مریکای له هه‌رێمی کوردستان کرد و له وتارێکدا وتی: "بونی ئه‌م ناوه‌نده دیپلۆماسییه لێره، په‌یامێکی سیاسیی ڕونه ده‌رباره‌ی گرنگیی هه‌ولێر و هه‌رێمی کوردستان و ده‌رخه‌ری ئه‌و هاوبه‌شییه قوڵه‌یه که عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا هه‌یه‌تی و پێکه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه".
ناوبراو وتیشی: "په‌یوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا، له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه و به‌ها و کاری هاوبه‌ش له ماوه‌ی زیاتر له سێ ده‌یه‌دا بنیاد نراوه، هه‌ر له پرۆسه‌ی دابینکردنی نه‌وای ئارام و سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژهفڕینهوه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا تا ئێستا، ئه‌مه‌ریکا له سه‌ختترین و هه‌ستیارترین کاته‌کاندا هه‌میشه له‌پاڵ گه‌لی کوردستاندا وه‌ستاوه".
بارزانی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "ساڵی ۲۰۰۳ له کاتی ئازادکردنی عێراقدا، پێکه‌وه بوین، ساڵی ۲۰۱۴ کاتێک ڕوبه‌ڕوی تیرۆربوینهوه، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به ئازایه‌تییه‌وه شانبه‌شانی هێزه‌کانی دیکه‌ی عێراقی و ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی جه‌نگان، پێکه‌وه سه‌رکه‌وتو بوین له تێکشکاندنی ئه‌فسانه‌ی داعش و ئازادکردنی شار و ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستیان، ئه‌مانه لاپه‌ڕه‌ی له‌بیرنه‌کراوی مێژون و بناغه‌یه‌کی پته‌ویان دروستکردوه بۆ هاوبه‌شی له ئاینده‌دا".
نێچیرڤان بارزانی باسی له‌وه‌شکرد، سیاسه‌تی ئێمه له هه‌رێمی کوردستان ڕوونه، ده‌مانه‌وێت کوردستان پردی په‌یوه‌ندی بێت نه‌ک گۆڕه‌پانی ململانێ، ده‌مانه‌وێت وه‌ک به‌شێکی کاریگه‌ر له سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌که‌دا بمێنینه‌وه و ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد، "به‌رده‌وام ده‌بین له کارکردن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی سه‌رجه‌م کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ڕوی سیاسی و کارگێڕی و یاسایییه‌وه، به شێوه‌یه‌ک که خزمه‌ت به سه‌قامگیریی هه‌مو عێراق بکات".
Your Comment