کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازیی تورکیا ۲۰ قوربانیی لێکەوتەوە

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە وڵاتی جۆرجیا ۲۰ کارمەند و سەرباز گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند: فڕۆکەکە لە جۆری ۱۳۰C بوو و لە وڵاتی ئازەربایجانەوە دەگەڕایەوە تورکیا و لە سنووری وڵاتی جۆرجیا کەوتووەتە خوارەوە و لە ڕووداوەکەدا ۲۰ کارمەند، کە لەنێو فڕۆکەکەدا بوون، گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا وێنەی ئەو کارمەند و سەربازانەی بڵاو کردەوە

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازیی تورکیا ۲۰ قوربانیی لێکەوتەوە

وەزارەتی ناوخۆی جۆرجیاش رایگەیاند، فڕۆکە بارهەڵگرە سەربازییەکە سەر بە هێزی ئاسمانیی تورکیایە و ۲۷ خولەک دوای چوونە ناو سنووری ئاسمانیی جۆرجیا، پەیوەندیی ڕاداری پچڕا و دواتریش لە ناوچەی سیغناغی، لە دووریی ۵ کیلۆمەتر لە سنووری ئازەربایجان کەوتە خوارەوە.

وەزارەتی نێوخۆی جۆرجیا ئاماژەی بەوە داوە، "بەپێی ماددەی ۲۷۵ی یاسای سزاکانی جۆرجیا، لێکۆڵینەوە لەسەر پێشێلکارییەکانی سەلامەتیی گواستنەوەی ئاسمانی، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدان، دەستی پێکردووە."

دەستبەجێ دوای راگەیاندنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، کارەکانی گەڕان و رزگارکردن دەستیان پێکرد. وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاکنجی بۆ گەڕان و رزگارکردن چووەتە جۆرجیا.

News ID 226434

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha