وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن ڕاگەیێندرا

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر ۶:۰۰ی ئێوارە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە لایەن کۆمیسیۆنەوە ڕادەگەێنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکای عێراق، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاوەکوو ۷۲ کاتژمێری داهاتوو لایەنەکان دەتوانن سکاڵاکانیان بگەیێنن بە دەستی کۆمیسیۆن، دوای ئەوە سندوقەکان دەکرێنەوە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، لە ئەگەری هەبونی هەر سەرپێچییەک، سەرپێچیکاران سزا دەدرێن.

نەبەرد عومەر وتیشی: "چوارشەممە کاتژمێر ۶:۰۰ی ئێوارە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە لایەن کۆمیسیۆنەوە ڕادەگەێنرێت".

News ID 226430

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha