بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر ۷ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و ۲۹ ملیۆن و ۲۶۲ هه‌زار و ۵۸۸ هاوڵاتیش مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌ڵام ۲۱ ملیۆن و ۴۰۴ هه‌زار و ۲۹۱ كه‌س، كارتی ده‌نگدانیان وه‌رگرتۆته‌وه و ده‌توانن به‌شداری له پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن.
لە ھەرێمی کوردستان ١٣١٢ بنکەی دەنگدانی گشتی ھەیە، لەو ژمارەیەش ٥٢٨ بنکە لە ھەولێر، ٥٠٦ بنکە لە سلێمانی و ٢٧٨ بنکە لە دھۆکە، ھاوکات دوو ملیۆن و ٨٤٤ھەزار و ٥١ کەس لە ھەرێم مافی دەنگدانییان ھەیە.
لەم پڕۆسەیە تێیدا حەوت ھەزار و ٧٦٨ بەربژێر لە ١٨ پارێزگای عێراق کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانیی دەکەن.
ئەو ٣٢٩ کورسییەی پەرلەمانی عێراق بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشکراون بە جۆرێک، بەغدا ٦٩ + ٢ کورسی بۆ کۆتا، نەینەوا ٣١ + ٣ کورسی بۆ کۆتا، بەسڕە ٢٥ کورسی، زیقار ١٩ کورسی، سلێمانی ١٨ کورسی، بابل ١٧ کورسی، ھەولێر ١٥ کورسی + ١ کورسی کۆتا، ئەنبار ١٥ کورسی، کەرکووک ١٢ + ١کورسی بۆ کۆتا،، دیالە ١٤ کورسی، سەڵاحەدین ١٢ کورسی، دھۆک ١١ کورسی + ١ بۆ کۆتا، واست ١١ کورسی + ١ بۆ کۆتا، کەربەلا ١١ کورسی، دیوانییە ١١ کورسی، میسان ١٠ کورسی، موسەننا ٧ کورسی و نەجەف ٣ کورسی ھەیە.
Your Comment