دژەتیرۆری كوردستان هێرشی درۆنی بۆسەر پیرمام ڕەت دەکاتەوە

دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو هەواڵانەی باس لە هێرشی درۆنی بۆسەر قەزای پیرمام دەکەن ڕەت دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژە تیرۆر ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ هەینی ۳۱ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۵، هەواڵێکی ناڕاست لە هەندێ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووەتەوە، کە گوایە لە ڕێگەی درۆنەوە هێرش کراوەتە سەر قەزای پیرمام و دەنگی تەقە بیستراوە.

دەشڵێت: هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەم دەنگۆیە هیچ ڕاستییەکی تيدا نییە و هیچ ڕووداوێکی لەو جۆرەش ڕووی نەداوە، دەنگی ئەو تەقانەشی بیستراون، مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بووە هیچ جێگەی مەترسی نییە.

News ID 226349

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha