سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ‌: دەسەڵات لە شاسوار عەبدولواحید تۆقیوە

سروە عەبدولواحید، ڕایگەیاند دەسەڵات لە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێ‌ تۆقیوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە سنووردار کردنی سەرۆکی حزبەکەی کرد و دەڵێت: تەلەفونیان لێ قەدەغەکردووە و سنوورداریان کردووە بۆ ۱۵ خولەک لەکاتێکدا هەموو زیندانیەک بۆی هەیە لە ۷ی بەیانی تا ۱۰شەو قسەبکات.

ناوبراو  وتیشی: دەسەڵات بێ‌ ئەقڵە ئەگەر پێیوابێت بەمە رێگە لە پەیامەکانی دەگرن.

سروە عەبدولواحید ڕاشیگەیاند: دەمەوێت ئەوە بەدەسەڵات بلێم کاک شاسوار دە پەیامی گرنگی ئامادەیە بۆ هەموو چین و توێژە جیاوازەکان و تەنانەت پەیامی ڕۆژی پێش کۆتایهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنیشی ئامادەیە.

ناوبراو ئەو پرسیارشی ئاراستە دەسەڵات کرد و وتی: ئەگەر دۆسیەی شاسوار عەبدولواحید یاساییە و سیاسی نییە بۆچی رێگە دەگرن لەوەی پەیامی هەبێت؟

News ID 226269

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha