بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی ڕابردوو هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئامانجه‌کانی له حومس، پالمێرا و لازقییه له سووریا و لە کاردانەوەیێکدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا، ڕایگەیاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و تاراوگه‌نشینه‌کان دووپاتی ده‌کاته‌وه که ئه‌م هێرشانه نوێنه‌رایه‌تی پێشێل کردنی ئاشکرای سه‌روه‌ریی کۆماری عه‌ره‌بی سووریا ده‌که‌ن، که هه‌ڕه‌شه‌یێکی ڕاسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی و سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌ی، هه‌روه‌ها به‌شێکه له زنجیره‌یه‌ک هه‌ڵکشانی شه‌ڕانگێزانه که ئیسرائیل له دژی خاکی سووریا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا جه‌خت کراوه‌ته‌وه که "سووریا به شێوه‌یێکی یه‌کگرتوو ملکه‌چی هیچ هه‌وڵێک نییه بۆ تێکدانی سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌ی یان زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی".
له به‌یاننامه‌که‌دا داوا له "کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، به‌رپرسیارێتی یاسایی و ئه‌خلاقی خۆی له ئه‌ستۆ بگرێت و هه‌ڵوێستێکی ڕوون و پته‌وی هه‌بێت که کۆتایی به‌م هێرشه دووباره‌بووانه بهێنێت و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا مسۆگه‌ر بکات".

په‌یامنێری سکای نیوز عه‌ره‌بی بڵاویکرده‌وه، هێرشه ئاسمانییه‌کانی ئیسرائیل کۆگایه‌کی ناو کۆلێژی به‌رگری ئاسمانی نزیک شاری حمسیان له ناوه‌ڕاستی سووریا کرده ئامانج، هه‌روه‌ها ئیسرائیل هێرشه‌کانی له‌سه‌ر کۆگایه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له باشووری شاری حومس چڕکردوه‌ته‌وه.
Your Comment