ئێران هێڵی پێشەوەی جیهانی ئیسلامە بەرامبەربە ئیسرائیل، ئەگەر لاواز بوو ئێمە ده‌دۆڕێین

عەممار حەکیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕایگه‌یاند دەسەڵاتی ئێران "هێڵی پێشەوەیە" بۆ جیهانی ئیسلامی دژ بە ئیسرائیل و ئه‌گه‌ر لاوازبوو، ئه‌وا "ئێمە ده‌دۆڕێین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەممار حەکیم له‌میانی ڕایگه‌یاند، "ئێران بە خێرایی لە شۆکی هێرشی قەوارەی زایۆنی ڕزگاری بووە و ئێستا ئەو قەوارەیە بە دوای ورووژاندنی ئاژاوەگێڕییه‌وه‌ لە ئێراندا".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئێران هێڵی پێشەوەی جیهانی ئیسلامییە"  ئاماژەی بە "لێدانی گەورە كرد کە بەرگرییەکانی قەوارەی زایۆنی و سەرسوڕمانی بە هێزی مووشەکی ئێرانی کەوت"، جەختی لەوە کردەوە کە "وڵاتانی ناوچەکە ئەمڕۆ هەست دەکەن ئەگەر ئێران لە خەباتی دژ بە قەوارەی زایۆنیدا لاواز بێت، ئەوا هەموو ناوچەکە دەدۆڕێت".

عەممار حەکیم له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، ڕاشیگه‌یاند: "شەڕی ئیسرائیل لە دژی ئێران بە پێچەوانەی خەیاڵی ڕژێمی زایۆنیستی، دەسەڵاتی ئێرانی لە ناوچەکەدا زیادکردوە و موسڵمانانیش ڕۆڵی بەهێزی ئێرانیان بەرز نرخاندووە".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئەمڕۆ ڕەفتاری خراپەی ڕژێمی زایۆنیستی لە تیۆری ئیسرائیلی گەورەدا ڕاستگۆیی ئێرانی لە ساڵی ڕابردوودا نیشان داوە ئەم ڕژێمە بە وەرەمێکی شێرپەنجەیی وەسف دەکات ئەمڕۆ هەموو ناوچەکە هەستیار بووە بەرامبەر بە سەرگەرمیەکانی ئیسرائیل".

News ID 226046

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha