بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە شێخان تۆمەتبارێکی مادەی هۆشبەر ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەوە، لە ئەنجامدا و بە گوتەی قایمقامی شێخان، دوو کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەست داوە.
رووداوەکە دەوروبەری کاتژمێر ۱۱:۰۰ی شەو ڕوویداوە، ئەوەش دوای ئەوەی تۆمەتبارێک چووەتە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان، ئاسایش بەشوێنیدا ڕۆیشتووە و ئەویش تەقەی لە هێزەکانی ئاسایش کردووە.
لە رووداوەکەدا سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە برینی دووانیان سەختە.
Your Comment