بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه، "هێرشه‌کانی سوپای تورکیا له ۲۴ی (ته‌مموز/۷)ه‌وه تا ۷ی (ئاب/۸) بۆ سه‌ر هێزه‌کانی گه‌ریلا له هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وام بوون".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتوه: "له ۲۴ی (ته‌مموز/۷)ه‌وه تونێله‌کانمان له گۆره‌پانی به‌رخۆدانی سنێنی هه‌رێمی خواکوڕک چوارجار به درۆنی بۆمب هه‌ڵگر بۆردوومان کران، هه‌روه‌ها له ڕۆژانی ۲۵ و ۲۷ و ۲۸ و ۳‌ی له (ته‌مموز/۷)ه‌وه گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی بێرێ زین له هه‌رێمی خواکوڕک به چه‌کی قورس، تۆپ و هۆڤیتزه‌ر ۲۲جار بۆردوومان کراون.
هه‌په‌گه ڕوونیشی کرده‌وه، له نێوان له ۲۴ی (ته‌مموز/۷)ه‌وه تا ۳‌ی (ئاب۸) گۆره‌پانی به‌رخۆدانی چیای به‌هار له ڕۆژئاوا زاپی هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیل ۳۲جار به چه‌کی قورس و هاوه‌ن بۆردوومان کراوه.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی هه‌په‌گه، له نێوان ۲۷‌ی (ته‌مموز/۷)ه‌وه تا ۷ی (ئاب/۸) له زاپ، مه‌تینا، خواکوڕک، گارێ و قه‌ندیل، جموجۆڵی فڕۆکه‌ی سیخوڕی و IHA و SIHA به‌رده‌وام بووه.
Your Comment