بەپی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەڕاگەیاندنی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق بڵاوی کردەوە: نێچيرڤان بارزانى، پێشوازيى له قاسم ئه‌عره‌جى كرد و له ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منيى عێراقیان تاوتوێ كرد.
ئاماژەی بەوەش كرد، جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له دوا هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، له ته‌وره‌ێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، تيشكيان خسته سه‌ر دۆخ و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو، هه‌ردولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌رده‌واميى سياسه‌ت و كاركردن بۆ دوورهێشتنه‌وه‌ى عێراق و تێوه‌نه‌گلانى له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، پاراستنى ئارامى و ئاسايشى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى دیكەى ئه‌منى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
Your Comment