بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە له ڕاگهیهندراوێکدا بڵاوی کردهوه ڕەزامەندی لەسەر خانەنشین کردنی جاسم محهمهد عهبوود، سهرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بههۆی بارودۆخی تهندروستییهوه ڕاگهیاند، هاوکات ئیبراهیم حوسێن جێگری سەرۆکی دادگای تەمیزی فیدراڵی بۆ پڕکردنهوهی پۆستی سهرۆکی دادگای فیدڕاڵی دیاری کرد.
دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن لە ساڵی ۱۹۶۳ لە بەغدا لەدایک بووە، بڕوانامەی یاسایی لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی بەغدا لە ساڵی ۱۹۸۹ بەدەست هێناوە و لە ساڵی ۱۹۹۸ پەیمانگای دادوەری خولی (۲۱)ی تەواوکردوە، لە ساڵی ۲۰۱۸ەوە لە دادگای فیدڕاڵی کاردەکات.
دادوەر مونزر ئیبراهیم پێشتر وەک جێگری سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی و سەرۆکی دەستەی تاوانەکانی و ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدڕاڵی کاری کردووه.
Your Comment