وێڕای ئیدارنە کردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، سیناریۆکانی شەڕ تاوتوێی دەکەین

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆ دەبێتەوە بۆ تاوتوێ کردنی سیناریۆ چاوەڕوانکراوەکان و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند: مەبەست لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ کردنی دۆخی ئێستای شەڕە لەنێوان ئیسرائیل و ئێران و هەڵوێستی فەرمیی حکوومەتی عێراق لەم شەڕەدا ئیدانەکردنی هێرشی ئیسرائیلە بۆسەر ئێران.

ئاژانسی درەو میدیا بڵاوی کردەوە: "لەدوای دەستپێکردنی شەڕەوە، میلیشیا شیعەکانی عێراق ئەوانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن کارێکی ئەوتۆیان دژ بە ئیسرائیل یاخود بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە ئەنجام نەداوە". "بەڵام دوێنێ شەو ئاژانسی تەسنیم ڤیدۆیێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، دەستکراوە بە ڕەوانەکردنی درۆنەکان لە عێراقەوە بەرەو ئیسرائیل".

بەر لە دەستپێکردنی شەڕ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری بە عێراق دا خۆی بە دووربگرێت لە تێوەگلان ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس.

سەرهەڵدانی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و ئێران لەکاتێکدایە لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەتایبەتیش لایەنە شیعەکان ئامادەکاریی دەکەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە ڕۆژی ۱۱ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ و؛ بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لەدوای ۷ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۳وە (هێرشی حەماس بۆسەر ئیسرائیل) لەناوچەکە هاتوەتە ئاراوە، وەکوو بابەتێکی چارەنووسساز تەماشای هەڵبژاردنەکە دەکەن.

News Code 225595

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha