بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی عەلی یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: سەرۆکایەتی قەوارەی داگیرکار و بە زۆر سەپێنراوی ئیسرائیل لەسەرو ھەمویانەوە نەتەنیاھۆی سەرۆک وەزیران ،لە دوای بوومەلەرزەکەی تۆفانی ئەقساوە دوچاری سەرلێشێوان بووە و ھیچ متمانەیەکیان بە ئایندەی قەوارەکەیان نەماوە.
ناوبراو دەشڵێت: بەوھۆیەوە بە ڕاست و چەپدا ھێرش و پەلامار ئەدەن و پێیان وایە بە فراوانکردنی بەرەکانی شەڕ و پەلاماردانی ئێران و یەمەن و سووریا و شوێنانی تریش، گەرەنتی مانەوەیان مسۆگەرتر دەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەمەنی قەوارەکەیان زیاتر لە کۆتایی نزیک دەکەنەوە.

هادی عەلی یاریدەری ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو پەیامێکی لەبارەی دەستدرێژیی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاو کردەوە.
News Code 225583
Your Comment