دوای ۲۶ ساڵ بنەماڵەی ئۆجەلان سەردانی ئیمرالییان کرد

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بنەماڵەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانی گرتووخانەی ئیمرالیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری پارتی دەم و عەلی ئۆجەلان، ڕۆژی شەممە لە ئیمرالی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـیان کرد.

دوای ۲۶ ساڵ، بۆ یەکەمجارە ئۆجەلان لەگەڵ ئەو دوو برازایەی پێکەوە دیدارى دەبێت.

لەو بارەیەوە، عومەر ئۆجەلان لە هەژمارى تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: "وەک بنەماڵە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبووینەوە. باوەڕمان مەزنتر بووە کە پرۆسەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتى رێگە بۆ سیاسەتێکی نوێ و رێکخستنێکی نوێ، نوێ دەکاتەوە".

ناوبراو دەشڵێت: "لەم کاتەدا کە پێشکەوتنی گرنگ و مێژوویی ڕوودەدەن، پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ جەژن ئەوەیە، کە جەژنی قوربان بەبێ قوربانیدان لە گەلى کورد پیرۆز دەکات".

News Code 225564

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha