بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوتەی جۆناسان باس، کە بەشێک لە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا لە گۆڤارێكی ئیسرائیلی بڵاو كردهوه، شەرع ئاماژەی بەوەکردوە کە: "هیچ کام لە وڵاتان لە حاڵەتی ترسدا خۆشگوزەرانی بەدەست ناهێنن".
ههروهها نووسیویهتی: "شەع باسی لە دوژمنی هاوبەشی سووریا و ئیسرائیل کرد، بهڵام هەردوو وڵات دەتوانن ڕۆڵێکی سەرەکی لە ئاسایشی ناوچەکەدا بگێڕن".
بەوتەی ئەو بازرگانە ئەمریکییە، شەرع ویستی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی جیابوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل لە ساڵی ۱۹۷۴ وەک گەرەنتییێکی بنەڕەتی بۆ ڕێزگرتن له یەکتر و پاراستنی خەڵکی مەدەنی و بەتایبەتی کۆمەڵگە دروزەکان لە بەرزاییەکانی جۆلان دەربڕی.
سهرۆكی سووریا بۆ قۆناعی ڕاگوزهر هەروەها جەختی لەوەکردەوە کە :"سەلامەتی دروزەکانی سووریا دانوستانی لهسهر نییە و دەبێت بەپێی یاسا پارێزراو بێت".
بەگوێرەی ئەو نووسهره، شەرع ئاسایی کردنەوەی دەستبەجێی پهیوهندیهكانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕەت کردەوە بەڵام کراوەیی خۆی بۆ دانوستانەکانی داهاتوو بە پشتبەستن بە پرەنسیپەکانی یاسای نێودەوڵەتی و ڕێزگرتن لە سەروەری سووریا دەربڕی.
بەوتەی جۆناسان باس، شەرع جەختی لەوەکردوەتەوە کە لەو شوێنانەی نیەتی دڵسۆزانە و ڕێگایێکی ڕوون بۆ پێکەوەژیان هەبێت، هاوکار دەبێت و خۆمان لە هەر ڕێگایێکی دیکە بەدوور دەگرین.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا، شەرع ئاماژەی بە دیدارەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد و بە "پیاوی ئاشتی" وەسفی کرد.
ئهوهشی وتووه: "هەردوولامان لەلایەن یەک دوژمنەوە هێرش کرایە سەرمان، ترەمپ لە کاریگەری و دەسەڵات و ئەنجامەکان تێدەگات، سووریا پێویستی بە ناوبژیوانێکی ڕاستگۆ هەیە، ئەگەر ئەگەری لێکنزیکبوونەوە هەبێت کە یارمەتیدەر بێت بۆ هێنانەدی سەقامگیری بۆ ناوچەکە و ئاسایش بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، من ئامادەم ئەو گفتوگۆیە بکەم".
Your Comment