ئامادەنەبوونی پاشای ئوردن و بەحرەین لە لوتكەی بەغدا جێگەی سەرسوڕمان بوو

هیشام عەلەوی، بریكاری وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: چاوەڕوانی ئامادەنەبوونی بەشێک لە سەرکردە عەرەبییەکان بووین، بەڵام سەرمان سوڕما لە ئامادەنەبوونی هەندێکی دیکەیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلەوی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا، ئاماژەی بەوەكرد: ئێمە چاوەڕوانی ئامادەنەبوونی شا عەبدوڵای ئوردنمان نەدەکرد، بەو پێیەی رێککەوتن هەبوو لەسەر ئەنجامدانی لوتکەی سێ قۆڵی، هەروەها چاوەڕوانی ئامادەنەبوونی شای بەحرەینمان نەدەکرد، چوونکە بە شێوەیێکی پرۆتۆکۆڵ وا گریمانە دەکرێت پۆستی سەرۆکایەتی لوتکەی ڕادەستی عێراق بكات. 

بریكاری وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند: رێککەوتن هەبووە کە تێیدا ئامادەبوونی پاشاکانی بەحرەین و ئوردن دیاریکرابوو، بەڵام نازانین هۆکاری ئامادەنەبوونی سەرکردە و سەرۆکەکان لە لوتکەی بەغدا چییە، بەشێک لە شاندەکانیش وتارەکانیان ڕادەست كرد و ئارەزووی پێشکەشکردنی وتارەکانیان نەکرد، پێویستمان بە کات هەیە بۆ ئەوەی لە هۆکارەکانی ئەم کارە تێبگەین.

ناوبراو وتیشی: ڕەنگە ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵا کاریگەری هەبووبێت لەسەر ئاستی گشتیی ئامادەبوون لە لوتکەکەدا، بەڵام ئامادەنەبوونی سەرکردەکان شتێكی سەیربوو بەلامانەوە.

News Code 225444

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha