بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سارا موحسین، لە ڕوونكردنەوەیێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، ئێمە وەک پشتیوانیێک لە هاوڕێیانی بەرەی ناڕازی ناو ڕەوتی هەڵوێست، بایکۆتی ئەم کۆنفرانسەمان کرد، لەئێستادا پێمان وایە ڕەوتەکە لە ڕێڕەوی ئاسایی خۆی لایداوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئێمە وەک هەڵوێست وەرگرتن پابەندی هیچ بڕیار و دیدار و دانیشتن و کۆنفرانسێک نابین، تاکوو ئەوکاتەی دەگەین بە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ ئەو بەڕێزانەی کە ئێستا خۆیان بەخاوەنی ڕەوتەکە دەزانن.

ڕوونكردنەوەكەی سارا موحسین، پەرلەمانتاری رەوتی هەلوێست لەکاتێکدایە کە ڕێبوار کەریم، وتەبێژی ڕەوتەكە ڕایگەیاند، بەشداری نەكردنی ئەو پەرلەمانتارەی ڕەوتەكەیان لە کۆنفرانس، بەهۆی حالەتێکی نەخۆشیەوەیە كە لە دەرەوەی وڵاتە.
Your Comment