بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش تاوتوێ کران، هەروەها سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابووری لە عێراق و ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییه‌وه."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی رۆڵی یەکێتیی ئەورووپا لە پشتگیریی سەقامگیری و بەردەوامیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرده‌وه، "به‌تایبه‌تی لە بوارەکانی گەشەپێدان، مافەکانی مرۆڤ و هاوکاریی ئابووری و کولتووریدا."
لای خۆیەوە، باڵیۆز تۆماس سەیلەر، پابه‌ندیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپای به به‌رده‌وامیی پشتگیری له عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه، "هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ رۆڵی هەرێمی کوردستان لە چەسپاندنی سەقامگیری و پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەربڕی و خواستی یەکێتیی ئەورووپای بۆ بره‌ودان بە بوارەکانی هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا نیشان دا."
دۆخی سووریا و ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
Your Comment