بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە ۲۲‌ی نیسانی ۲۰۲۵، مەسعوود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کرد و لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.

لایخۆیەوە عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بڵاوی کردەوە: "ڕۆژی سێشەممە پێشوازییمان کرد له دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێڕاق و باسمان له ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستان و عێڕاق و ناوچه‌که کرد و هەروەها تیشکمان خسته سه‌ر دوا گۆڕانکارییه‌کان و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی و مه‌سه‌له‌ی کورد به‌گشتی".

عەلی بلپیر دەشڵێت: "هه‌ردوو لامان هاوڕا بووین که گۆڕانکاریی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه و، پێویسته لایه‌نه‌کان خۆیانی بۆ ئاماده بکه‌ن و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بکه‌ن به جۆرێک که له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌که‌مان بشکێته‌وه".
Your Comment