بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەمیدڕەزا عەبدولمەلیکی، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی سنە دەڵێت، لە ڕووداوەکەدا بارهەڵگرێک لە ۴ کەسی داوە، کە لە تەنیشت رێگەکە وەستابوون و دواتر وەرگەڕاوە.
بە گوتەی حەمیدڕەزا عەبدولمەلیکی، لە رووداوەکەدا هەر چوار کەسەکە و شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانیان لەدەست داوە.
سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕێگەوبانی پارێزگای سنە ڕایگەیاند، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە بارهەڵگرەکە ستۆپی نەمابوو و شۆفێرەکە نەیتوانیوە کۆنترۆڵی بکات.
Your Comment