بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە ۰۵-۰۴-۲۰۲۵، پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی فازل میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە؛ شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیێک بەرپرسی حزبی و حکوومیی دیکە، دوای هەشت ساڵ، بارەگای مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی خۆی لە کەرکووک کردەوە.
بارەگاکەی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەڕەکی عەرەفەی شارەکەیە.
شایانی باسا دوای ڕووداوەکانی ۱۶ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷، بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستیان بەسەرداگیرا و داخران.
Your Comment