دوای هەشت ساڵ، بارەگای پارتی لە کەرکووک کرایەوە

بارەگای مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە ۰۵-۰۴-۲۰۲۵، پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی فازل میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە؛ شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیێک بەرپرسی حزبی و حکوومیی دیکە، دوای هەشت ساڵ، بارەگای مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی خۆی لە کەرکووک کردەوە.

بارەگاکەی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەڕەکی عەرەفەی شارەکەیە.

شایانی باسا دوای ڕووداوەکانی ۱۶ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷، بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستیان بەسەرداگیرا و داخران.

News Code 225153

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha