بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاندووە: "شهوی ڕابردوو باڵەخانەی کونسوڵخانەی عێراق لە ئیستەنبووڵ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبوه دهستڕێژی گوللهی لێكراوه و به چهكی کڵاشینکۆف ههشت گولله ئاڕاستهی باڵهخانهكه كراوه".
ئاماژەی بەوەش کردووه، "ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەکە، کونسوڵی گشتی عێراق و نوێنەرانی کونسوڵخانەکە چوونەتە شوێنەکە بۆ ئەوەی وردەکاری ڕووداوەکە بزانن، دەسەڵاتی ئەمنی تورکیاش شەقامی دەوروبەری کونسوڵخانەکەی داخستووه و دەستیان بە ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە کردووه، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی عێراق".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دهڵێت: "بەدواداچوونی بەردەوام لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا دهكهن بۆ دڵنیابوون لە ئاشکرابوونی بارودۆخی ڕووداوەکە و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی" هاوكات، وەڵامدانەوەی خێرای دەسەڵاتدارانی تورکیا و ئەو ڕێوشوێنە ئەمنییانەی کە گرتوویانەتەبەر بەرزنرخاند.
وەزارەتەکە جەختی لە "گرنگیی بەهێزکردنی ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان بەگوێرەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان کردەوە.
Your Comment