بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوخشە ناسیح، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووینەوە، دوای پێشوازی کردن لە لایەن جەنابی وەزیر و د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، فەرمانی دەست بەکاربوونمان وەک پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت وەرگرت.
نوشخە ناسێح دەشڵێت: "سوپاسی وەزیری ناوخۆ دەکەین، کە هەردەم هاوکارمان بووە".
ناوبراو لە پەیامەکەیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: ده‌ده‌م كه هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆم، به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه بخه‌مه‌گه‌ڕ له‌پێناو ئه‌وه‌ی له‌ئاستی متمانه‌كه‌دا و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان بكه‌م".
ناوبراو ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆ به‌ڕه‌سمی ئه‌و ئه‌ركه‌مان پێ‌سپێردرا و داوا ده‌كه‌م به‌هه‌مومانه‌وه هاوكاری یه‌ك بین چونكه هه‌مومان ئامانجمان ئه‌وه‌یه خزمه‌ت بكه‌ین، من ئه‌وكاته دڵخۆشده‌بم كه خزمه‌تێك به كه‌سێک بكه‌م، ئینجا ئه‌گه‌ر به‌هه‌مو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بێت ئه‌وا شانازییه‌كی گه‌وره‌یه و دڵخۆشیه".
شایانی باسە لە ماوەی ڕابردوودا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە خانەنشین بوو، دوێنێیش ماڵئاوایی لە فەرمانبەران كرد و دەستی لە كارەكەی ترازاند.
Your Comment