بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی ئێکس دا دەڵێت: لەو کۆبوونەوەدا "باسمان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ بەریتانیا و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان کرد."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، "سوپاسی وەزیری دەرەوەی بەریتانیام کرد لە بەرامبەر پاڵپشتییە بەردەوامەکانی بەریتانیا".
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی بهریتانیا لهگهڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، هەروەها باسيان له چۆنيهتيى بەهێزکردنی هاوکاریی لە بواری سیاسی، ئەمنی و ئابووریدا كرد."
لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکە دا نێچیرڤان بارزانی: "پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی بهریتانیا له عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بهتایبهتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی دامەزراوە ئەمنییەکاندا، ههروهها جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم پشتگیرییە کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا".
Your Comment