محه‌مه‌د سلێمان، سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، تەنها ۲۶ پەرلەمانتار لە هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بوون و به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت.
لەمبارەوە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئێمە مەبەستمان بوو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەزویی هەڵبژێردرێت".
ئاماژە بەوەش دا، "وەک نەوەی نوێ بەردەوام دەبین لە خزمەت کردنی خەڵک و جێیان ناهێڵین، لە داهاتوودا هەڵوێستی دیکەمان دەبێت".
هاوکات فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ، بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد سلێمان سەرۆکی کاتیی پەرلەمانیان ڕاگەیاند.
Your Comment