بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوەکردەوە کە: "پێشوازی لە رێککەوتنی ئاگربهست لە غەززە دەکەین، هیوادارین ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتی هەمیشەی لە ناوچەکەدا، کۆتاییهێنان بە توندوتیژی تاکە رێگایە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان".
هەروەها داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە پابەندبن بە گفتوگۆ و کار بکەن بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و گەشەپێدان لە ناوچەکەدا.
سەرۆکایەتی هەرێم جەختی لە گرنگی هەوڵە هاوبەشە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بۆ پاڵپشتی هەوڵەکانی ئاشتی کردەوە، لە پێناو بەدیهێنانی ژیانێکی سەلامەت و سەقامگیر بۆ گەلانی ناوچەکە.
سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشوازیی لە ڕێککەوتننامەی ئاگربەست لە غەززە کرد و بە هەنگاوێک بۆ گەیشتن بە ئارامی هەمیشەیی لە ناوچەکە دەزانێت.
News Code 224732
Your Comment