بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی لە حکوومەتی ڕاگوزەر لە سووریا و شاندی یاوەری سەردانی تورکیایان کرد و لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە پێشوازییان لێ کرا.
دوای دیدارەکە، شەیبانی لەگەڵ هاکان فیدان، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی ئەنجامدا و گوتی: ڕێگە نادەین خاکی سووریا ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ تورکیا.
لای خۆیەوە هاکان فیدان ڕایگەیاند، ئەنقەرە ئامادەیە پشتیوانیی لە ئیدارەی نوێی سووریا بکات لە بەڕێوەبردنی کەمپ و زیندانەکانی داعش لەو وڵاتە.
فیدان ئاماژەی بەوە دا، هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەردەوام دەبن بۆ دڵنیابوون لە هەڵگرتنی سزا سەپێنراوەکانی سەر سووریا.
ئەم سەردانەی شەیبانی، یەکەم سەردانی فەرمییە بۆ تورکیا دوای دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی سووریا.
سه‌ردانه‌كه‌ی شه‌یبانی بۆ توركیا له چوارچێوه‌ی گه‌شته دیپلۆماسییه‌كانیه‌تی بۆ وڵاتانی سعوودیه، قه‌ته‌ر، ئیمارات و ئوردن و به‌شداری كردنی له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمیی سه‌باره‌ت به سووریا كه له كۆتاییه‌كانی مانگی ڕابردوو له ڕیازی پایته‌ختی سعوودیه به‌ڕێوه‌چوو.
Your Comment