بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگهیهندراوێکی وهزارهتی دهرهوهی عێراقدا هاتووە: ئێوارهی ڕۆژی دووشهممه فوئاد حوسێن وهزیری دهرهوه، پهیوهندییهکی تهلهفۆنی لهگهڵ ئهسعهد حهسهن شهیبانی وهزیری دهرهوهی سووریا ئهنجام دا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق پیرۆزبایی لە ئەسعەد حەسەن شەیبانی کردووە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکوو وەزیری دەرەوەی سووریا.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە وەزیری دەرەوەی عێراق، "گرنگیپێدانی حکوومەتی نوێی سووریای بە نێردراوی دیپلۆماسی عێراقی لە سووریا بەرز نرخاندووە، هەروەها دڵنیایی داوە لە دووبارە گەڕانەوەی سەرجەم ئەندامانی نێردەی دیپلۆماسیی عێراقی بۆ دیمەشق لەپێناو دەستپێکردنەوەی کارەکانیان."
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا پرسە گرنگە هاوبەشەکانی هەردوولایان تاوتوێ کردووە: "هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات پێکەوە گرێدراون".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، فوئاد حوسێن، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی لە جموجۆڵەکانی ئەم دواییانەی چەکدارانی داعشی کردووە لە سنوورە هاوبەشەکانی هەردوولا، جەختی لە گرنگیی پتەوکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانە کردووەتەوە. وەزیری دەرەوەی سووریاش ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوئاهەنگیی تەواو لەگەڵ حکوومەتی عێراق کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش".
Your Comment