بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری له نووسینێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی "X" نووسیویهتی: "له ئێستادا ههوڵێكی سیاسی لە عێراق هەیە بۆ ئەوەی وڵات لە مەترسییەکانی ڕووخان و هەرەسهێنان ڕزگار بکات، ئێمە بە وریاییەوە بۆ پاراستنی ئەزموونەکەمان، پشتیوانیی حکوومەتی نیشتمانیمان دەکەین".
هاوكات هۆشداری دهدات لهوهی كه: "بەشێک لە سیاسییە گەندەڵەکان لە سەروی هەمووشیانەوە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان هەوڵی جددی دەدەن بۆ ئەوەی وڵات نوقمی قەیران بکەن، لەبری ئەوەی پڕۆژەیەکی نیشتمانیی گشتگیر بۆ ڕاستکردنەوەی پرۆسەکە پێشکەش بکەن".
Your Comment