گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سەماوە دۆزرایەوە؛ کارەساتێکی دیکە لە تاوانی ئەنفال

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە بیابانی تەل ئەلشێخیەی پارێزگای سەماوە دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دی ئێن ئەی ئێسکەکانیان دەستی پێکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بیابانی تەل ئەلشێخیەی پارێزگای سەماوە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان وا دەردەکەوێت کە ئەو کەسانەی لەو گۆڕە بەکۆمەڵەدا زیندەبەچاڵ کراون کورد بن، بەوپێیەی جلوبەرگەکانیان رەنگاورەنگە و لە جلوبەرگی کوردی دەچێت.

هاوکات، لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا چەندین روفاتی ژن و منداڵی تێدایە، تەنانەت ژنی تێدایە دووگیان بووە و هەر بە دووگیانی زیندەبەچاڵ کراوە.

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سەماوە دۆزرایەوە؛ کارەساتێکی دیکە لە تاوانی ئەنفال

ئەو گۆڕە بە کۆمەڵەی لە سەماوە دۆزراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٨، کە لە ساڵی ١٩٨٨ و بە دواوە، حکوومەتی بەعس لەژێر ناوی ئەنفالدا بە شەش قۆناغ تاوانی دژ بە کورد ئەنجامدا، لەو پڕۆسەیەدا حکوومەتی بەعس بە سەرکردایەتی عەلی حەسەن مەجید، ١٨٢ هەزار هاووڵاتی مەدەنیان زیندەبەچاڵ کرد.

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سەماوە دۆزرایەوە؛ کارەساتێکی دیکە لە تاوانی ئەنفال

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سەماوە دۆزرایەوە؛ کارەساتێکی دیکە لە تاوانی ئەنفال

News Code 224587

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha