دەسەڵاتدارانی هەرێم لە پێگەی خویان دڵنیا نەبن

ئەدهەم بارزانی دەڵێت ھیچ کەسێک و لایەنێک لە دەستەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە پێگەی خویان دڵنیا نەبن، چونکە جیاوازیەکی یەکجار گەورە لە نێوان میللەت و دەسەڵاتداراندا دروست بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەدهەم بارزانی کەسایەتی سیاسی لە هەرێمی کورستان لە پەیجی خۆی نوسیویەتی: لەدوای ٥٣ ساڵ لە حوکمڕانی بنەماڵەی ئەسەد و حزبی بەعس لە سووریا بەرەبەیانیکی نوێ بۆ ژیانێکی نوێ بۆ گەلانی سووریا بە کورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانەوە دەستی پێکرد.

بارزانی دەڵێت: پێویستە گەلی کورد و هێزە  کوردیەکان و لایەنەکانی تر لە سووریا زۆر بە هۆشیاری و هەستیارییەوە لە قۆناغی داهاتوودا کار بۆ سووریایێکی دیموکرات و دەستوورێک بکەن کە مافی کورد و هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە تیایدا پارێزراو بێت.

ناوبراو داوادەکات، هەموو کوردستانییان دەستی هاوکاری بۆ سەرکەوتنی کوردستانی سووریا درێژ بکەنەوە دوور لە جیاوازیەکان و بیری حیزبایەتی  و داواش لە ھەموو لایەنە کوردیەکان دەکات، ناکوکیەکانیان وەلانێن و بەرەو چارەسەری کێشەکان بچن .

بارزانی لە کۆتایدا نووسیویەتی: ھیچ کەسێک و لایەنێک لە دەستەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانیش لە پێگەی خویان دڵنیا نەبن، چوونکە جیاوازیەکی یەکجار گەورە لە نێوان میللەت و دەسەڵاتداراندا دروست بووە.

News Code 224514

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha