کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی یه‌کێتی، بافڵ تاڵه‌بانی له ده‌باشان پێشوازیی له ستیڤ بێتنه‌ر، کونسوڵی گشتیی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان کرد و له‌دیداره‌که‌دا دۆخی هه‌رێمی کوردستان، عێراق و ناوچه‌که گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌کرا و جه‌خت له یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کان به ئاڕاسته‌ی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر کرایه‌وه.
تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به پێویستیی په‌له‌کردن له پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستان کرد و رایگه‌یاند: "پێویسته حکوومه‌تی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی و دادپه‌روه‌ری پێکبهێنرێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی هه‌موولایه‌ک بێت، به کارنامه‌یه‌کی به‌هێز و دور له ده‌ستتێوه‌ردانی حزبییه‌وه خزمه‌تی هه‌موولایه‌ک بکات و کاره‌کانی له‌پێناو ئاوه‌دانیی کوردستان و ده‌سته‌به‌رکردنی ژیانێکی شایسته‌تردا بێت".
له‌درێژه‌ی دیداره‌که‌دا دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت سووریا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌کرا و له‌وباره‌یه‌وه بافڵ تاڵه‌بانی ڕوونیکرده‌وه، "یه‌کێتی به وردی چاودێریی ڕووداو و پێشهاته‌کان ده‌کات، بڕواشمان وایه پێویسته هه‌موولایه‌ک به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌که بکه‌ن و هه‌نگاو به‌ره‌و قۆناغی داهاتوو بنێن".
Your Comment