کوردپرێس:
بهگوێرهی ئاژانسی ههواڵی عێراقی، نووری مالیکی لە میانەی وتارێکدا لە قەزای میشخاب لە باشووری پارێزگای نەجەف، رایگەیاند: "فەڵەستین بەدەست ستەمەوە دەناڵێنێت و جیهان بێدەنگە لە بەرامبەر تاوانەکانی تاوانبار نهتەنیاهۆ، لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا چەپڵەی بۆ لێدەدەن".
مالیکی ئاماژهی بهوهش کردووه، لە مێژوی قەوارەی زایۆنیدا کەس نەیوێراوە ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی ببێتەوە و بۆ یەکەمجار ڕووبەڕووی ئەو بڕە زۆرە مووشەکانە بوەوە، کە لە غەززە، باشووری لوبنان و ئێرانەوە هەڵ دران، "ئێمە لەم جەنگەدا چەندین سەرکردەمان شەهید بوون".
نووری مالیکی باسی لهوهش کرد: "عێراق بە چەندین قەیراندا تێپەڕیوە، لەوانە ئەوکاتەی جیهان لە ڕێگەی تیرۆر و باندە تیرۆریستییەکانی داعشەوە لەسەری ڕێککەوت، بەڵام بە ئەزموونێکی سەرکەوتوو توانیمان ئەم خاکە بپارێزین، تاوانبار جوولانی کە تاقیکردنەوەیەکی نوێ لە تیرۆر ئەنجام دەدات"، داواشی کرد "حەشد نەچێتە ناو سووریا، بەڵام ئێمە بێلایەن نین و لە هەر شوێنێکدا بێت شەڕ دەکەین بۆ بەرگریکردن لە ئیسلام و مسوڵمانان".
ئهوهشی خستهڕوو، "ڕووداوەکانی سووریا تەنها سەرەتای پڕۆژەیەکی نوێیە و پێویستە عێراق لە شانە نووستووەکان بپارێزین لە هەر شوێنێک لە ڕێگەی یەکێتی نەتەوەییەوە، چوونکە هەموو گەلی عێراق لە پاڵ پاراستنی وڵات لە هەر پڕۆژەیەکی تیرۆریستی کە ڕەنگە زیان بە عێراق بگەیەنێت وەستابوون".
لهبارهی مهترسییهکانی سهر عێراق، مالیکی زیادی کرد: "سوپاکەمان و حەشدی شهعبی و دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و عەشیرەتییەکان توانای پاراستنی عێراقیان هەیە، ئێمە سەر بە رێگای شەهیدە ڕاستگۆکانین، ئەوانیش بنکەی هێزمانن، خیانەت لەو خوێنە ناکەین کە لە پێناو نیشتماندا ڕژا".
Your Comment