هونەرمەندی دیاری مەهابادی، ئیبراهیم قادری کۆچی دوایی کرد

ڕۆژی سێشەممە ۲۹ی خەزەڵوەری ۱۴۰۳ی هەتاوی لە شاری مهاباد، هونەرمەندی ناسراوی کورد، ئیبراهم قادری لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچیی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی موکریان و شاری مه‌هاباد، (ئیبراهیم که‌ریم عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدولقادر)ه‌ ، نازناوی هونه‌ریی‌ (ئیبراهیمی قادری)یه‌ و دایکی ناوی (سه‌یزاده‌ ئه‌مین سه‌یدقادر)ه‌، له‌ گوندێکی هه‌ڵکه‌وته‌ی نێوان دوو شاری (مه‌هاباد و بۆکان)  که‌ مێژوویه‌کی زۆر جوانیان هه‌یه‌ و زاده‌ی گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندانی گەورەی کوردن، هونه‌رمه‌ند ئیبراهیمی قادری له‌  گوندی (عیسا که‌ند) له ‌ساڵی  ۱۳۱۳ی هەتاوی له ‌خانه‌واده‌یه‌کی جووتیاری خانه‌دان و هونه‌ر دۆست  چاوی بە دنیا هەڵهێناوە.

ئەم هونه‌رمه‌ندە خاوه‌نی ٦ برا و ٢ خوشکه‌، له ‌ته‌مه‌نی  هه‌رزه‌کاریدا له ‌سۆز و خۆشه‌ویستی دایک و باوکی بێبه‌ش ده‌بێت  و دایکی پێشتر کۆچی دوایی ده‌کات، له ‌ساڵی ١٩٥١زاینی باوکیشی کۆچی دوایی دەکات و ئیبراهیمی  گه‌نج و شۆخ و شه‌نگ ڕووبه‌ڕووی تاڵ و سوێرییه‌کان و شه‌ونخونی ژیان ده‌بێته‌وه‌.

له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ گونده‌که‌یان قوتابخانه‌ نه‌بووه‌، هونه‌رمه‌ند له‌و به‌هره‌یه‌ بێ به‌ش ده‌بێت و به‌ڵام ماوه‌ی  دووساڵ خراوه‌ته‌ (حوجره‌) له‌لای مه‌لا خوێندوویه‌تی.

هونه‌رمه‌ند به‌حه‌سره‌ته‌وه‌ باس له‌و به‌هره‌یه‌ ده‌کات که‌لێی بێ به‌ش بووه‌و دەڵێت: "نه‌متوانی ده‌رس بخوێنم و له‌و نیعمه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ بێبه‌ش بووم، به‌ڵام فێری خوێندن و نووسین بووم، له ‌ژیانی هونه‌ریمدا هه‌رچه‌نده‌ نه‌خوێنده‌وار بووم، به‌ڵام هه‌موو کات حه‌زم به‌قه‌ڵه‌م و کاغه‌ز ده‌کرد، پێم خۆشبوو که‌له‌گه‌ڵ پیاوی گه‌وره‌ی خوێنده‌وار و ئاشنا به‌ئه‌ده‌ب تێکه‌ڵاو بم و زۆر له‌ مه‌جلیسیاندا دانیشتووم و چێژم لێوه‌رگرتوون".

News Code 224413

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha