پێویستە ڕێگری بکرێت لە دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لەبارەی دۆخی عێراق دەڵێت پێویستە رێگری بکرێت لە دەستێوەردانی دەرەکی و دەسەڵاتی یاسا بکرێت بە دادوەر لەو وڵاتەدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ئایەتۆڵڵا عەلی سیستانی بڵاوی کردەوە، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق پێشوازیکرد لە محەمەد حەسسان نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق وتی: "پێویستە لەسەر عێراقییەکان و بەتایبەت ئەوانەی چینی تێگەیشتوون، پەند لە وانەکانی ڕابردوو وەربگرن و کار بکەن بۆ بەدیهێنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵاتەکەیان، بۆ ئەوەی بە ئارامی و ئاسایش و پێشکەوتن بژین".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەو هەنگاوانەش پێویستیان بە پلانی زانستی و کرداری هەیە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، بە پشتبەستن بە بنەمای توانا و دەستپاکی لە دیاریکردنی بەرپرسیارێتییەکاندا، هەروەها رێگری بکرێت لە دەستێوەردانی دەرەکی و دەسەڵاتی یاسا بکرێت بە دادوەر، لەگەڵ ئەوەشدا چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت و رێگریش لە گەندەڵی بکرێت.

سیستانی باسی دۆخی ‌لوبنان و غەززەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد: "نیگەرانین بەهۆی نەهامەتییە بەردەوامەکانیان، مایەی نیگەرانیشە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی توانای دۆزینەوەی چارەسەر و راگرتنی شەڕی لەو ناوچانە نییە".

News Code 224327

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha