کوردپرێس:
بەپێی ڕاگەیێنراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەكەیدا وێڕای پیرۆزبایی لە مەحموود مەشهەدانی بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، هاوكات هیوای سەركەوتنیشی بۆ دەخوازێت و دەڵێت: دڵنياين، هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه به‌ره‌و قۆناغێكى نوێى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى وڵات له به‌ڕێوه‌بردنى سياسى و كارگێڕى و ياساداناندا.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند: هيواخوازين ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى مەشهەدانی ببێته هۆى پته‌وكردنى پێكهوهييى نيشتمانى بۆ به‌گه‌ڕخستنى هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنى باشترى وڵات‌دا به هه‌موو پێكهاتهكانييهوه، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كاراتر به‌رده‌وام بێت له ئه‌ركى ياسادانان كه وه‌ڵامگۆى چاوه‌ڕوانييه‌كانى گه‌ل بێت و سه‌قامگيرى ئێستا و داهاتووى وڵات به‌هێزتر بكات.
شایانی باسە دوای نزیکەی ساڵێک لە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و ڕێکنەکەوتنی لایەنە سوننەکان لەسەر کەسێک بۆ شوێنگرتنەوەی، شەوی ڕابردوو مەحموود مەشهەدانی بە دەنگی ۱۸۱ ئەندامانی پەرلەمان وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.
Your Comment