وەڵامی توندی حکوومەتی هەرێم بۆ حەلبووسی لەسەر پڕچەک کردنی پێشمەرگە

محەممەد حەلبووسی دووباره‌ باسى پێشمه‌رگه‌ى کرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووە: "ترسم هەیە لەوەی چەکی قورسی دەستی پێشمەرگە لەناوچە کێشە لەسەرەکان بەکاربهێندرێت"، له‌به‌رامبه‌ریشدا حکوومەتی هەرێم وه‌ڵامێکى توندى دایه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، که‌ناڵى ئاسمانیى شه‌رقیه‌ چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سەرۆکی پارتی تەقەدومی عێراق ‌و هاوکات سه‌رۆکى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامدا، ده‌ستپێکى دیداره‌که‌ش باسى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، "پێشمەرگە ئەو چەکە کەی ‌و دژی کێ بەکاریدەهێنێت؟"

وتیشى: "ئێمه‌ کێشەمان لەگەڵ ئەوە نییە چەکی بەرگری وەک سیستمی دژە درۆن یان سیرام بە پێشمەرگە بدرێت، ئێمە دژایەتی ئەو هەنگاوە ناکەین، بەڵکوو پشتیوانیشی لێدەکەین"، بەڵام ئەگەر چەکی قورسیان پێبدرێت، ئێمە لە ناوچە کێشەلەسەرەکان کێشەمان هەیە".

ترسى خۆیشى نه‌شارده‌وه‌ له ‌پێدانى چه‌کى هاوه‌یتزه‌ر به ‌پێشمه‌رگه‌ و هێرشى ئه‌و هێزه‌ بۆسه‌ر که‌رکووک ‌و نه‌ینه‌وا، ده‌شڵێت: "لە ‌۱۰۰% ترسم هه‌یه‌، چوونکه‌ مەودای ئەو تۆپە تاوەکوو ناوچەکانی دەوروبەری هەرێمی کوردستان دەڕوات، به‌بڕواى ئێمه‌ پاراستنی دەرەوەی هەرێم بەرپرسیارێتیی دەوڵەتە، کە مەبەست لێی هێزە فیدراڵییەکانی عێراقە، ئێمە ڕێز و پێزانینمان هەیە بۆ قوربانیدانی برایانی کورد و سەرکردایەتییان، بەڵام لەنەینەواو کەرکووک ناوچەی کێشەلەسەرمان هەیە، لە داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر ئەم ناوچانە چۆن دەبێت ئەگەر ئەمجۆرە چەکە قورسانەیان هەبێت، ئەوکات بنەمای هێز کاردەکات نەوەک بنەمای دراوسێیەتی، ئەم شتە بەتەواوی ڕەت دەکەینەوە".

ئه‌وه‌شى وت: "نە حەیدەر عەبادی، نە عادل عەبدولمەهدی ‌و نە مستەفا کازمی، کە یەک لەدوای یەک سەرۆک وەزیرانی عێراق بوون، ئامادە نەبوون ئەم چەکانە ڕادەستی پێشمەرگە بکەن، بۆچی سوودانی به‌بێ گەڕانەوە بۆ لایەنە سیاسییەکان ئەم چەکانەی ڕادەستکردن؟" چەکەکان لە بەسرە بوون، کازمی پرس‌ و ڕای بە هەموو لایەنە سیاسییەکان کرد بەمنیشەوە، ئەوکاتیش ڕەتم کردەوە بەوەی نابێ چەکەکانیان ڕادەست بکرێن".

دوا به‌دواى ئه‌و دیداره ‌و قسه‌کانى له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فه‌رمیى حکوومەتی هەرێم سه‌ربارى ڕەخنەی توند لە هەڵوێست ‌و قسه‌کانى حه‌لبوسى، هاوکات قسەکانیشى بەزیادەڕۆیی بەرامبەر هەرێمی کوردستان ناوبرد.

پێشه‌وا هه‌ورامانى له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌یدا و به ‌عه‌ره‌بى نووسیویه‌تى:" (الوفا‌و غالی جدا، فلا تتوقعه من شخص رخیص)"، واته‌: دڵسۆزیی گرانبەهایە و لە کەسێکی هەرزان چاوەڕێی مەکە.

وەڵامی توندی حکوومەتی هەرێم بۆ حەلبووسی لەسەر پڕچەک کردنی پێشمەرگە

په‌یامه‌که‌ى حەلبوسی لە کاتێکدایە، ڕۆژى ۶ی ئابی ۲۰۲۴، ژمارەیەک تۆپی هاویتزەر پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کران‌و پاشان لە ڕێوڕەسمێکدا ڕادەستی هەردوو فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی (۱و ۲)ی وەزارەتی پێشمەرگە کران.

دواى ئه‌وه‌ش، ڕۆژی ۱۹ی ئەیلول وەزارەتى بەرگریى عێراق ڕایگەیاند، ڕادەست کردنى تۆپى هاویتزەر بە پێشمەرگە بەگوێرەى یاداشتى سوپاسالاری عێراق بۆ فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، گرێبەستى کڕینیان بەر لەحەوت ساڵ واژۆکراوەو ساڵی ۲۰۲۳ گەیشتوەتە بەندەرى ئومقەسر، دواتر، "هێزى پێشمەرگە هێزێکى نیشتمانییە کە گومان لە وەلائی ناکرێت بۆ عێراق".

News Code 224117

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha