بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد حەلبووسی، وەک یەکەم سەرکردەی عەرەبی سوننە، دژایەتی خۆی بۆ پێدانی چەکی تۆپی قورس بە هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕیی و ڕایگەیاند، ئەوە مەترسییە بۆ سەر نەینەوا و کەرکووک و پێموایە لە ناکۆکیه نەتەوەیی و حزبیهكاندا بەکاردەهێنرێت".
ڕۆژی ۶ى ئابى ۲۰۲۴ کاروانێکی دیکەی ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی هاوپەیمانان کە خۆی لە ژمارەیەک تۆپی هاویتزەر دەبینیەوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و پاشان لە ڕێوڕەسمێکدا ڕادەستی هەردوو فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی (۱و ۲)ی وەزارەتی پێشمەرگە کران.
لهوبارهیهوه محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پارتیی تەقەدوم لە هەژمارەی ئێکسدا نووسیویهتى: "بەهەموو شێوەیەک پڕچەککردنی هێزە خۆجییەکان (بەتۆپی قورسی پێشکەوتوو) ڕەتدەکەینەوە، ئەرکی دەستوورییان تەنها پاراستنی ئاسایشیی ناوخۆیی سنووری بەرپرسیارێتییانە".
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕادەستکردنی ئەو تۆپانە بەهێزەکانی پێشمەرگە، بەڕەزامەندی محەممەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە.
بۆ ئهوهش حەلبوسی نوسیویهتى :"ئەم ڕێکارە ڕەتکراوەیە، دەبێتە هۆکارێک بۆ لێدان لە ئاسایشی نیشتمانی کۆمەڵگە بەگشتیی و پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووک بەتایبەتی، هەروەک ترسیش ههیه کە ئەو چەکانە (خوانەخواستە) لە داهاتوودا لە ناکۆکی نەتەوەیی، یاخود حزبیدا بەکاربهێنرێت".
سەرۆکی دوورخراوەی پەرلەمانی عێراق جەخت دهكاتهوه، "دەبێت ئەو جۆرە چەکە، تەنها لەدەست سوپای عێراقی بێت، بەردەوام داوادەکەین کە توانا و لێهاتوییان بەهێز بکرێت".
Your Comment