بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواى ئهوهى محهمهد حهلبووسى پێشمهرگهى بههێزى خۆجێی ناوبردبوو هاوكات دژایهتى خۆیشى ڕاگهیاندبوو بۆ پڕچهككردنیان بهتۆپى قورسى پێشكهوتوو، وتەبێژی بارەگای بارزانی وهڵامێكى توندى دهداتهوه و ڕایدهگهیهنێت، پێشمەرگە هێزێکی ڕێکخراوە، نەک هێزێکی تائیفی تاوەکوو دژی پڕچەکردنی بن.
محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم، لە هەژمارەی ئێکسدا نووسیبوى: بەهەموو شێوەیەک پڕچەک کردنی هێزە خۆجییەکان (بەتۆپی قورسی پێشکەوتوو) ڕەتدەکەینەوە، ئەرکی دەستوورییان تەنها پاراستنی ئاسایشیی ناوخۆیی سنووری بەرپرسیارێتییانە.
حەلبووسی دەڵێت: ئەم ڕێکارە ڕەتکراوەیە، دەبێتە هۆکارێک بۆ لێدان لەئاسایشی نیشتمانی کۆمەڵگە بەگشتییو پارێزگاکانی نەینەواو کەرکوک بەتایبەتی، هەروەک ترسی خۆشمان ناشارینهوه کە ئەو چەکانە (خوانەخواستە) لەداهاتودا لەناکۆکی نەتەوەیی، یاخود حزبیی بەکاربهێنرێت"، دەبێت ئەو جۆرە چەکە، تەنها لەدەست سوپای عێراقی بێت، بەردەوام داوادەکەین کە تواناو لێهاتووییان بەهێزبکرێت.
لهو ڕووهشهوه خالیدە خەلیل وتەبێژی بارەگای بارزانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وهڵامێكى توندى حهلبووسیى داوهتهوه و نووسیویهتى: پێشمەرگە هێزێکی ڕێکخراوەو لە سەردەمێکی پێویستدا بۆ بەرگریی لەژیانێکی شکۆمەندانەو خاکی کوردستان هاتوەتە کایەوە.
بەوتەی گوتەبێژی بارەگای بارزانی، پێشمەرگە دژی یەکێک لە دڕندەترین ڕێکخراوەکان کە داعش بوو، جەنگاو شەهیدیدا، هێزێکی ڕێکخراوە نەک هێزێکی تائیفی بێت تا دژی پڕچەک کردنی بوەستنەوە.
وەکوو ئەوەی خالیدە خەلیل لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا ئاماژەی پێکردوە، "پێشمەرگە هێمای ئاسایش، سەقامگیریی و ئاشتییە.
Your Comment