لە هەرێمەوە ڕێگری لە گەشتی دوو هونەرمەند بۆ سووریا دەکرێت

لەگەڵ بەڕێوەچوونی دووەمین فێستیڤاڵی شەهید بەرچەم، دوو ژنە هونەرمەند بە نیازی بەشداری کردن لە فێستیڤاڵەکە ویستیان بچنە کوردستانی سووریا، بەڵام لەلایەن پارتیه‌وه‌ ڕێگرییان لێ کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی ڕێگەی لە چوونی هەردوو هونەرمەند ئەمال مەسلۆسی تونسیی و شادی غوڵامی خەڵکی کوردستانی ئێران کرد، کە بۆ بەشداریی کردن لە فێستیڤاڵی بەرچەم ڕوویان لە شاری کۆبانێ لە کوردستانی سووریا دەکرد.

دەبوو دوێنێ هەردوو هونەرمەند بگەنە شاری کۆبانێ و بۆ ڕۆژی سێیەم بەشداری ڤێستیڤاڵەکە بکەن.

فێستیڤاڵی شەهید بەرچەم، فێستیڤاڵێکی هونەریی و کەلتوورییە، ئەمساڵ لە گەڕی دووەمیدایە، هەموو گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تێیدا کەلتوور و هونەری خۆیان پێشکەش دەکەن، ئەمڕۆش فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژی سێیەمیدا بەردەوامە.

News Code 224048

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha